ئێران: کەمتر لە ٤٣٪ هاوڵاتیان بەشداریی هەڵبژاردنیان کردووە

وەزارەتی ناوخۆی ئێران دوای دوو ڕۆژ بە فەرمی ڕایگەیاند کە کەمتر لە ٤٣٪ ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکان کردووە و دەنگیانداوە.


ئەمڕۆ و دوای تێپەڕێنی دوو ڕۆژ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران، وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕێژەی بەشداریی خەڵکی لە هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند، کە ئەگەر ڕاستیش بێت کەمترین ڕێژەیە لە ٤٠ ساڵی ڕابردووی ئێران.

وەزارەتی ناوخۆی ئێران بە فەرمی ڕایگەیاند: ڕێژەی بەشداریی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی (پەرلەمان)ی ئێران ٥٧/٤٢٪ بووە.

هەرچەند ڕاگەیاندنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و ئامارە نافەرمییەکان باسی بەشداری کەمتر لە ٢٠٪ ی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان دەکەن، بە لەبەرچاوگرتنی ئامارە فەرمییەکەی ئێرانیش ئەمە کەمترین ڕێژەی بەشداریی کردنە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا.

د.ع