ئەردۆغان بە بەرهەم ساڵح-ی وتووە بەردەوام دەبن لە شەڕی پەکەکە

فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند، کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی وتووە، ئەوان بەردەوام دەبن لە شەڕکردن دژی پەکەکە.


شەوی ڕابردوو فاتیح ئەڵدز باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا لە تویتێکدا باسی کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان و بەرهەم ساڵحی کرد، کە دوێنێ لە ئەنقەرە ئەنجام درا.

فاتیح یەڵدز نوسیویەتی: "سەرۆکەکەمان بە ڕوونی ئەوەی بە هاوتا عێراقیەکەی وتووە، کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە شەڕ دژی پەکەکە و باوەڕیشمان وایە عێراق لەگەڵ تورکیا دەبێت لە شەڕ دژی تیرۆر".

یەڵدز باسی ئەوەی نەکردوە، کە هیچ وەڵامێک لە بەرهەم ساڵحەوە هەبووە یان نا.


ک.ک