ئەردۆغان دەستپێکردنی گۆڕینی دیموگرافی ڕۆژئاوای ڕاگەیاند

سەرۆکی دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند، کە دەستیان بە دروستکردنی بینا لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە، بۆ ئەوەی کۆچبەرەکان لەوێ جێگیر بکەن، ئەمەش بە واتای دەستپێکردنی گۆڕینی دیموگارفیای ناوچەکەیە.


ئەمڕۆ ئەردۆغان سەرۆکی دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی بە کردەوە دەستی بە دروستکردنی بیناکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، دەوڵەتی تورک وا پلانی داڕشتووە کە ئەو ماڵانەی کە خۆی لە هێرشەکانیدا وێرانی کردووە و هەندێک بینای دیکە دروست بکات تا ئەو کۆچبەرانەی سوریا کە لە تورکیان تێیاندا نیشتەجێ بکات.

بەپیی هەواڵەکە، ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە جگە لە ناوچەکانی نێوان سەرێکانی و گرێسپی، لە ناوچەکانی دیکەی سەر سنووری تورکیا و سوریا ملیۆنێک کەس نیشتەجێ دەکەن، کە زۆربەیان خەڵکی پارێزگاکانی حومس، حەما و حەلەبن.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵدەدات خانەوادەی چەتەکانی داعش و کۆچبەرانی سوریا لەو ناوچانە جێگیر بکات، بۆ ئەوەی دیموگرافی ناوچەکە بگوڕێت و لە خەڵکی ڕەسەنی خۆی چوڵی بکات.

س.ح