ئەفغانستان: ئەنجامی دەنگدانەکانی کابوڵی پایتەخت هەڵوەشایەوە

کومیسیونی بەدواداچوونی سکاڵاکان، بەهۆی ساختەکارییەوە ئەنجامی دەنگدانەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەفغانستان لە ویلایەتی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستانی هەڵوەشاندەوە.


علیڕەزا ڕۆحانی وتەبێژی کومیسیونی بەدواداچوونی سکاڵاکان، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ڕایگەیاندووە دوای بەدواداچوون لەسەر سکاڵاکان و تاوتوێ وردی هۆکارە یاساییەکان، کۆمیسیۆن بڕیاری داوە ئەنجامەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ویلایەتی کابۆل هەڵبوەشێنێتەوە.

جێگای ئاماژەیە، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەفغانستان لە ویلایەتی کابوڵ کە ڕۆژانی ٢٠ بۆ ٢١ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو، سکاڵایەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئێستا کومیسۆنی هەڵبژاردن ژمارەیەک لە کاربەدەستانی هەڵبژاردنەکانی لەکارەکانیان دوور خستووەتەوە و جەزایان داوە بە دانی سزای پارە.

ش.ف