ئەمریکا بەشێک لە هێزەکانی لە ئوردنەوە هێنایە عێراق

ئەمریکا هێزێکی گەورەی لە وڵاتی ئوردەن-ـەوە لەگەڵ چەک و جبەخانە هێناوەتە بارەگای سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق.


بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سومریە نیوزی عێراقی، ئەمریکا هێزێکی گەورەی لە بارەگایەکی سەربازیی خۆی لە وڵاتی ئوردەن، هێناوەتە بارەگای سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق.

بەپێی هەواڵەکە ئەو هێزە ئەمریکییە چەک و جبەخانەکانیشیان هێناوەتە بارەگای عەین ئەسەد، هەروەها باس لەوە دەکرێت کە بەرپرسانی عێراق ئاگاداری گواستنەوەی ئەو هێزە نیین.

د.ع