ئەمڕۆش کابینەکەی عەبدولمەهدی تەواو نەکرا

له‌ دانیشتنەکەی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كاندیدی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ نه‌یتوانی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌ ده‌ست بهێنێت و کابینەکە تەواونەکرا‌.


لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق-دا ناوی زاهیدە عەبدوڵا وەک کاندیدی سوننەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری پەروەردە خوێندرایەوە، بەڵام لەکۆی ١٨٠ پەرلەمانتاری ئامادەبوو، تەنیا ٢٠ دەنگی بەدەست هێنا.

پەروەردە تاکە وەزارەتە، کە بێ وەزیر ماوەتەوە و بە پڕکردنەوەی ئەو پۆستە، کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی تەواو دەبێت.

ش.ف