ئەو گەنجانەی کاروانی هێزەکانی ئەمریکایان بەردبارانکرد، دەستگیرکران

دوای ئەوەی کاروانی هێزەکانی ئەمریکا کە لە ڕۆژئاوای کوردستان کشانەوەو گەیشتنە شارۆچکەی خەبات، لەلایەن چەند گەنجێکەوە بەردبارانکردن، دوای ڕووداوەکەش ئاسایش ١٢کەسی لەو گەنجانە دەستگیرکرد.


ئەمڕۆ کاروانی هێزەکانی ئەمریکا دوای کشانەوەیان لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەناو شاری قامیشلۆ لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەردبارانکران و بە''ترسنۆک، خیانەتکار'' ناویان برا.

دوای گەیشتنی کاروانە سەربازییەکە بۆ ناوخاکی باشور و گەیشتنیان بە شارۆچکەی خەبات-ی سەربە هەولێر، بەهەمان شێوە لەلایەن چەند گەنجێکی شارۆچکەکەوە بەردباران کران.

دوای ڕووداوەکەش، ئاسایشی شارۆچکەی خەبات ١٢ کەسی لەو گەنجانە دەستگیرکرد.

ب.ش