باڵیۆزی تورکیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە

فاتح یڵدز باڵیوزی تورکیا لە عێراق لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییە بازرگانییەکان و دیاریکردنی سەردانی ئەردوغان بۆ عێراق کراوە.


دوێنێ لە بەغدای پایتەختی عێراق، فاتح یڵدز باڵیوزی تورکیا لە عێراق، لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق؛ لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆ کراوە و بابەتی سەرەکی گفتوگۆکان بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان، کێشەی ئاو و بیناسازی بوون.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باسی سەردانی ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق کراوە و ڕۆژەکەشی دەستنیسان کراوە، یڵدزیش لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی: لە کۆبوونەوەکە باسی سەردانی ئەردوغانیان بۆ عێراق کردووە.

د.ع