باڵیۆزی تورکیا و بەرهەم ساڵح کۆبوونەوە

د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق لە شاری  به‌غدا لەگەڵ فاتیح یه‌ڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ عیراق کۆبووەوە.


ئەمڕۆ لە کۆشکی سەلام لە شاری بەغدا، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد و کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، له‌ کۆبوونەوەکەدا "به‌رھه‌م ساڵح، جه‌ختی له‌ به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و توركیا و پێویستی زیاتركردنی ھاریكاری و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیانی كردەوە‌، به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ھاوبه‌شه‌كانی ھه‌ردوو وڵات بكات".

لە کۆبوونەوەکەدا، بەرهەم ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە، كه‌ ناوچه‌كه‌ پێویستی به‌ گفتوگۆی جددییه‌ له‌ نێوان ھه‌موو لایه‌ك‌‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێگاچاره‌ی بنه‌ڕه‌تی و هێنانه‌دی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

هەروەها فاتیح یەڵدز پشتیوانی تورکیای بۆ عێراق دووپاتكردووتەوە لە هەموو بواره‌كاندا‌، هەروەها بەبێ ئەوەی باسی ئاستەنگییەکان بکات، باڵیۆزی تورکیا ڕایگەیاندووە،‌ "پێویستە هەوڵەکانمان چڕبکەینە‌و‌ە له‌ پێناو نه‌ھێشتنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ده‌بنه‌ ڕێگر له‌ به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی ھه‌ردوو وڵات".

س.ح