بنکەیەکی پۆلیس لە کرماشان سووتێندرا

لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بنکەیەکی پۆلیس لە کرماشان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێندرا.


کەمێک لەمەوبەر بنکەیەکی پۆلیس لەناوەندی شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێندرا، خۆپیشاندان لە چەندین شوێنی دیکەی شارەکەش بەردەوامە.

خۆپیشاندەران لە بەرامبەر هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر خۆپیشاندەران بنکەیەکی پۆلیسیان سووتاند، ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوەش کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە هاتبوون، ڕووبەڕووی تووڕەیی خەڵک بوونەوە و نەیانتوانی بچنە نزیک بنکەکە.

لە مەیدانی ئازادی شاری کرماشان هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی بە تەوژم هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران و چەندین کەس برینداربوون.

هەروەها خۆپیشاندانەکان لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای کرماشان و پارێزگاکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری ئێران بەردەوامە.

س.ح