
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئێران ڕوویدا و قوربانی لێکەوتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەك پارێزگاکانی باکوری ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند و بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣١٢ كەس برینداربوون و چەندین باڵەخانە بەتەواوەتی خاپور بوون.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئێران، كاتژمێر ٢:١٧ خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ پلە بە پێوەری رێختەر ٧ پارێزگای باکوری ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاندوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەك بیناو باڵەخانە ڕوخاون.
بومەلەرزەكە لە شارەکانی میانە، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات، تەورێز، زەنجان، گیلان و ئەردەبێڵ ڕوویداوە و نزیكەی ١٠ چركەی خایاندوە، بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣١٢ كەسی دیكەش برینداربون و ٣٠ باڵەخانە بە تەواوی ڕوخاون، لەدوای ڕوودانی بومەلەرزەی سەرەکی ٤٠ باشلەرزەی دیکە لە ناوچەکەیان داوە.
لەئێستاشدا تیمەكانی فریاكەوتن سەرقاڵی بەهاناوەچوونی قوربانییەكان و هێنانە دەرەوەی لاشەی ئەو كەسانەن كە كەوتونەتە ژێر بینا ڕوخاوەكانەوە.
د.ع