بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئێرانی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە پێوەری ٥.٧ ڕێختەر، بە قووڵایی ١٧ کم لەژێر زەوی مەسجد سولەیمان-ی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی هەژاند.


کەمێک پێش ئێستا کاتژمێر ١٠:٠٠، بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە قووڵایی ١٧ کم ژێر زەوی بە پێوەری ٥.٧ ڕیختەر بە دووری ١٩ کم لە شاری مەسجد سولەیمان سەربە پارێزگای خوزستانی کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای ئێران، ڕوویدا.

بەگوێرەی ئاژانسە ئێرانییەکان ئەو بوومەلەرزەیە لە پارێزگاکانی لوڕستان، شاری کورد، ئیلام، هەمەدان و کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هەستی پێکراوە.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی زیانە گیانیی و مادییەکانی بەردەست نییە.

س.ح