بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.. نوێکراوەتەوە

بوومەلەرزەیەک لە باشوری کوردستان و سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و عێراق ڕوویدا، کە گوڕەکەی ٥.٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر بوو.


ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤:٤٣ خولەک بوومەلەرزەیەک لە باشوری کوردستان و عێراق و سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا و هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە بە تەواوی هەستیان پێکرد.

بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٥.٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە و ناوەندەکەی ناوچەی گێڵان لە سنوری کرماشان بووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

تا ئێستا زیانەکان نەزانراون، بەڵام هاوڵاتیانی شارەکانی ئیسلام ئاباد و سەرپێڵی زەهاو و کرماشان لە ماڵەکانیان چوونەتە دەرەوە.

 

ک.ک