بکەری تەقینەوەکەی دوێنێ شەوی کەربەلا دەستگیرکرا

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامدەری تەقینەوەکەی دوێنێ شەوی شاری کەربەلا دەستگیرکراوە.


ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهاوکاری هاوڵاتیان توانراوە بکەری تەقینەوەکەی دوێنێ شەوی ڕابردووی کەربەلا دەستگیربکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا ، ناو و ناسنامەی بکەری تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە.

شەوی ڕابردوو، لەنزیک خاڵێکی پشکنین لە دەروازەی شاری کەربەلا، تەقینەوەیەک لەناو پاسێکی نەفەرهەڵگردا ڕوویداو ١٢ کەس کوژران و ٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

ب.ش