بەبێ حەماس حکومەتی نوێ-ی فەلەستین پێکهات

محەمەد شتایاح سەرۆک وەزیری نوێ فەلەستین کابینەی پێکهێنا، حکومەت لە هاوپەیمانی فەتح پێکهاتووە و بزوتنەوەی حەماس-ی تێدا نییە.


محەمەد شتایاح سەرۆک وەزیری نوێ کە لە کەسە نزیکەکانی مەحمود عباس سەرۆکی دەوڵەتی فەلەستینە، بەبێ بەشداری بزووتنەوە حەماس کابینەی نوێی پێکهێنا، کە زۆرترین پۆستەکانی بەر هاوپەیمانی فەتح کەوتوون.

حەماس ناڕەزایەتیی پیشانداوە و داوایکردووە، حکومەتی یەکێتی نەتەوەیی پێکبهێنرێت کە بزوتنەوەی ئیسلامی حەماس-یش تێدا هەبێت، کەرتی غەزە لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە لە کۆنترۆڵی گروپی حەماس دایە کە ڕکابەری فەتح دەکات.

س.ح