بەرهەم ساڵح بانگهێشتى تورکیا دەکرێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كؤمارى تورکیا، بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمى کردنەوەى فڕۆکەخانەیەکى نوێ لە شارى ئەستەمبوڵ، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق، بانگهێشتى تورکیا دەکات.


بەگوێرەى زانیارى ماڵپەڕى فەرمى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق، ئەمڕۆ فاتیح یەڵدز،سەفیرى تورکیا لە عێراق، چووەتە کۆشکى سەلام-ى کۆمارى و بانگهێشتنامەیەکى ئەردۆغانى، گەیاندووەتە سەرۆک کۆمارى عێراق.

لە بانگهێشتنامەکەدا سەرۆک کۆمارى تورکیا، بانگهێشتى سەرۆک کۆمارى عێراق-ى کردووە بۆ ئەوەى لە مەراسیمى کردنەوەى فڕۆکەخانەى نوێى شارى ئەستەمبوڵ-ى تورکیا بەشداربێت,

لە بەرامبەردا، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق، سوپاسى سەفیرى تورکیاى کردووە بۆ گەیاندنى بانگهێشت نامەکە.

د.ع