بەرهەم ساڵح بووە سەرۆک کۆمارى عێراق

بە بەدەستهێنانى زۆرینەى دەنگەکان بەرهەم ساڵح، کاندیدى ى-ن-ک، بووە سەرۆک کۆمارى عێراق، پ-د-ک، هەڕەشە دەکات


لە خولى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار، لەنێو ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، کێبڕکێ لەنێوان بەرهەم ساڵح، کانیدنى ى-ن-ک، و فوئاد حسێن، کاندیدى پ-د-ک، هەبوو، بۆ بوون بە سەرۆک کۆمار، دواجار بەهەم ساڵح، بە بەدەستهێنانى ٢١٩ دەنگ بووە سەرۆک کۆمارى عێراق، بۆ چوار ساڵى داهاتوو.

لە خولى دووهەمى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار-دا، بەرهەم ساڵح، ٢١٩ دەنگى بەدەستهێنا، فوئاد حسێن ٢٢ دەنگى بەدەستهێنا، ٢٤ دەنگ پوچەڵکرایەوە و حەوت دەنگى سپى هەبووە.

پ-د-ک، لە زارى مەسعود بارزانى، سەرۆکى ئەو پارتە و فراکسیۆنى پ-د-ک، لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، هەڕەشەى قبوڵنەکردنى ئەو دۆخە دەکات و ى-ن-ک، تۆمەتبار دەکات بە شکاندنى ڕێککەوتنى نێواینیان.

د.ع