بەرهەم ساڵح دەچێتە ئەنقەرە

بڕیارە ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێکی فەرمی بگاتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.


گۆران عەلی کەریم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح بەڕێدەکەوێت بەرەو ئەنقەرە.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، سەردانەکە دوای بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی دێت کە ئەردۆغان لە ڕێی باڵیۆزی تورکیاوە بۆ بەرهەم ساڵحی ناردبوو.

بڕیارە بەرهەم ساڵح لەگەڵ ئەردۆغان و لێپرسراوانی تورکیادا کۆببێتەوە، بەڵام هێشتا ئەجندای سەردانەکە و کۆبوونەوەکان ئاشکرا نەکراون.

ئەمە یەکەمین سەردانی بەرهەم ساڵحە وەک سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تورکیا، پێشتریش سەردانی ئێران و سعودییە و چەند وڵاتێکی دیکەی کردبوو.

س.ح