بەرهەم ساڵح: هێرشی تورکیا مەترسیدارە

سەرۆک کۆماری عێراق، ڕایدەگەیەنێت، کە هێرشی توركیا بۆ ناو سوریا بەرزبوونەوەی گرژوئاڵۆزییەکی مەترسیدارە، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکات، ڕێگریی لەو کارەساتە بکەن.


د.بەرهەم ساڵح، لە تویتێکدا هەڵوێستی خۆی دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نیشاندا.


لە پەیامەکەی سەرۆک کۆماردا هاتووە:"هێرشی سەربازی توركیا بۆ ناو سوریا بەرزبونەوەی گرژوئاڵۆزییەکی مەترسیدارە، ودەبێتە هۆكاری مەینەتی مرۆڤایەتی و بەهێزكزدنی گروپە تێرۆریستەكان".

دەشڵێت:"كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەبێت یەكگرتو بێت بۆ ڕێگری لەم كارەساتە و بۆ پشتیوانی لە چارەی سیاسی بۆ مافی هەمو سوریەكان، بە كوردەوە، بۆ ئاشتی و شکۆ و ئاسایش".

ش.ف