بەرهەم ساڵح: ڕێگە نادەین لە عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر ئێران

لەگەل بەرزبوونەوەی ئاستی گرژیی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت "ڕێگە نادەین خاکی عێراق بەکار بهێنرێت بۆ هێرشکرنە سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە".


ئاژانسی ئێرانی ئیسنا ڕایگەیاندووە، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، لە لەندەنەوە وتویەتی: "بەغدا ڕێگە بە واشنتۆن نادات کە لە بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەیەوە هێرش بکاتە سەر ئێران، ئێمە نامانەوێت خاکەکەمان ببێتە گۆڕەپانێک بۆ هەر چەشنە کردەوەیەکی دوژمنکارانە دژی دراوسێیەکانمان بە تایبەت ئێران".

بەرهەم ساڵح جەختی لەوە کردووەتەوە کە "هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان عێراق و ئەمریکا لە ئارادا نییە کە دۆناڵد ترامپ وا بیر بکاتەوە کە دەتوانێت لەم خاکەوە وەها سوودێک وەربگرێت".  

پێشتر دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاندبوو "پێویستە پێنج هەزار سەربازی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە بۆ ئەوەی لەنزیکەوە چاودێری ئێران بکەن".

ک.س