بەرهەم ساڵح گەیشتە کۆشکەکەی ئەردۆغان

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە کۆشکەکەی ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورک.


دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانە لەلایەن فاتیح دۆنمەز وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی توركیا، فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا، عەلی سیڤری فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی له‌ ئه‌نقه‌ره‌، پێشوازیی لێکرا، کەمێک پێش ئێستاش گەیشتە کۆشکەکەی ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورک.

بڕیارە بەرهەم ساڵح لەگەڵ ئەردۆغان و چەند بەرپرسێکی دیکەی دەوڵەت کۆببێتەوە.

به‌رهه‌م ساڵح له‌ ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه‌ وه‌ك سه‌ركۆماری عێراق، ئەوە‌ یه‌كه‌مجاره‌ سه‌ردانی تورکیا ده‌كات.

 

ش.ف