بەغدا لێژنەی بەدواداچوونی ڕاستیەکانی هەناردەی نەوتی هەرێمی پێکهێنا

لێژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوەو بڕیاریدا بەدروستکردنی لێژنەیەکی ٧کەسی بۆ پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.


ئەمڕۆ شەممە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لێژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوەو تاوتوێی داواکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ سەردانی لێژنەکانی نەوت وغاز، یاسایی وئابوری بۆ هەرێمی کوردستان کراوە.

باس لەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە بە پێکهێنانی لێژنەی بەدواداچوونی ڕاستیەکان بۆ نەوتی هەرێم، ئەم لێژنەیەش لە حەوت ئەندام پێکدێت، لە ماوەی دوو هەفتەدا ڕاپۆرتی خۆی پێشکەشی سەرۆکی لێژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.

ب.ش