بەغدا، چەکدارانی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا

سەدان چەكداری حەشدی شەعبی، خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا، وەک لە دروشمەکانیاندا ئاماژەیان پێدەکرد، ئامانجیان دژایەتیکردنی سیاسەتی ئیسرائیل بەرامبەر فەلەستین.


بە فەرمانێکی خومەنی ڕابەری پێشووی ئێران لە ٧-٨-١٩٧٩دا، دوواین هەینی هەموو ڕەمەزانێک بە ڕۆژی جیهانی قودس دانراوە، لەم ساڵدا و لەم ڕۆژەدا، لە بەغدای پایتەخت حەشدی شەعبی خۆیشاندانێکی بەڕێوەبرد.

هەرچەند لە ڕابردوودا ئەمڕۆژە تەنها لە ئێران گرنگی پێدەدرا، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا لە عێراقیش شیعەکان ئەویادە دەکەنەوە.

لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی چەکدارانی حەشدی شەعبیدا، چەندین دروشمیان دژی ئیسرائیل و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە وتەوە.

 

س.ح