بەغدا، چەکدارێک ١٢ کەسی کوشت

له‌ ناوچه‌یه‌كی باكوری به‌غدا، چه‌كدارێك ١٢ کەسی کوشتووە و  سەرجەمیان لە خێزان و کەسوکاری خۆیین.


بەگوێرەی هەواڵێکی سۆمەریە نیوز،  بەرەبەیانی ئەمڕۆ له ‌ناوچه‌ی سه‌بع بور له‌ باكوری به‌غدا هاوڵاتییەک بە چەکی بێدەنگ ١٢ کەسی لە خێزانەکەی خۆی و کەسوکارەکەی کوشتووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، سەرەتا چەکدارەکە چەند کەسێکی لە خێزانەکەی خۆی کوشتووە و دواتر چووەتە ماڵێکی تەنیشتیان، کە خزمی خۆی بووە و ژمارەیەکیشی لەوان کوشتووە، بەگشتییش١٢ کەسی کوشتووە و یەکێکی دیکەی بریندار کردووە.

ڕاشگەیەندراوە، کە بکوژەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و چەکێکی جۆری غەدارە و ١٦ نارنجۆکی پێ گیراوە.

ش.ف