بەهۆی بەفرەوە ٣ ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا

بەهۆی زۆری ڕێژەی بەفر بارین لە سنووری حاجی ئۆمەران و ئاستەنگی هاتووچۆ، سێ ڕۆژ پشوو بۆ خوێندنگاکان ڕاگەیەندرا.


بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی چۆمان، ماوەی سێ ڕۆژ پشووی لە خوێندنگاکانی سنووری حاجی ئۆمەران ڕاگەیاند.

چەتۆ باس، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی چۆمان، بە ڕۆژنیوزی وت: بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و ئاستەنگی هاتووچۆ لەباڵەکایەتی و نزمی پلەکانی گەرما، بەپێویستمان زانی سێ ڕۆژ پشوو ڕابگەیەنین لەخوێندنگاکانی سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە پشوەکە لە ۲٥- ۱- ٢٠٢٠ دەستپێدەکات، تاوەکو سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، دەشڵێت: ئەگەر کەش و هەوا ئاسایی نەبێتەوە ئەوا پشووەکە درێژ دەکرێتەوە.

د.ع