بە تۆمەتی گەندەڵی دۆسیەی ژمارەیەك بەرپرس ڕەوانەی نەزاهە دەكرێت

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا دۆسیەی ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی پێشووی حكومەتی عێراق ڕەوانەی دەستەی نەزاهە بكات.


ئەمڕۆ نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە، كە حەیدەر عەبادی بڕیاریداوە بە ڕەوانەكردنی دۆسیەی ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی پێشووی عێراق بۆ دەستەی نەزاهە بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵیی.

نوسینگەكەی عەبادی باسی لەوە كردوە، ئەو وەزیر و بەرپرسانە گەندەڵیان كردوە لە گرێبەستی دروستكردنی ژمارەیەك خوێندنگە لە پارێزگاكانی عێراق.

 

ك.ك