بە موشەک هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی سوریا

لە دژی فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی سوریا، بە موشەک هێرش ئەنجامدرا و بەپێی زانیاریی بەرپرسانی سەربازیی سوریا هێرشەکە لە لایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون.


ئاژانسی سانای فەرمی سوریا ڕایگەیاند، لەدژی فڕۆکەخانەی تی٤ی سەربازیی هێرشێک ئەنجامدراوە و سیستمی بەرگری مووشەکی وەڵامی هێرشەکەی داوەتەوە و ژمارەیەک مووشەک کەوتوونەتە خوارەوە.

بەپێی سەرچاوە سەربازیەکان بە تەنیا چوار مووشەک ئامانجەکانیان پێکاوە و هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە هێرشەکە لە لایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون.

هێرشەکە شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١٠:٠٠ ئەنجامدراوە و ئیسرائیلیش تا ئێستا لەسەر هێرشەکە هیچ قسەیەکی نەکردووە.

ک.س