تاران، خانەوادەی دەستگیرکراوەکان لەبەردەم زیندانی ئەوین گردبوونەوە

ژمارەیەک لە خانەوادەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرابوون لەبەردەم زیندانی ئەوینی تاران گردبوونەوە.


بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەربە سەندیکا کرێکارییەکانی ئێران بڵاو بووەتەوە، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خانەوادەی کرێکارانی زیندانیی، کە لە خۆپێشاندانی ڕۆژی کرێکاراندا لە ١ی ئەم مانگە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرابوون لە بەردەم زیندانی ئەوینی تاران گردبوونەتەوە.

لە خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا "١ی ئایار" کە لە زۆربەی شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران و ئەندامانی سەندیکا کرێکارییەکان دەستگیرکراون و تا ئێستا بێ ئەوەی تۆمەتەکانیان ڕابگەینرێت لە زیندانەکانی ئێراندا ڕاگیراون.

س.ح