تاران، مامۆستایانی ناڕازی خۆپێشاندانیان کرد

ماموستایانی ناڕازی ئێران، لە بەردەم دامەزراوەی خانەنشینان گردبووەو دژی گوزەرانیان خۆپیشانداێکیان بەڕێوەبرد.


ئەمڕۆ لە بەردەم بینای دامەزراوەی خانەنشینانی فەرهەنگی لە تاران، ماموستایانی ناڕازی بەرامبەر سیاسەتەکانی دەوڵەت و دۆخی ژیانی خۆیان خۆپێشاندانیان ئەنجامدا.

لە خۆپێشاندانەکەدا ماموستایان دروشمی "هاوار هاوار لەو هەموو نادادیە"یان وتەوە.

جێگای ئاماژەیە، کە دوێنیش ماموستایانی تاران لەبەردەم دامەزراوەی 'سندوقی خەزێنەی فەرهەنگیان' گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوایان کرد، بەشیان لەو سندوقە زیاد بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی خەڵکی ئێران ناوبەناو ئەنجام دەدرێت، بەڵام تا ئێستا دەوڵەت ئاوڕی لەو ناڕەزایەتیانە نەداوەتەوە و بە پێچەوانەوە خۆپێشاندەران دەستگیردەکات و لە زیندانەکان ئەشکەنجەیان دەکات.

س.ح