
ته‌قینه‌وه‌یه‌ک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
له شارۆچکه‌ی ڕاعیی سه‌ر به شاری باب، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویدا و به گوێره‌ی زانیارییه‌کان ته‌قینه‌وه‌که کوژراو و برینداری لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
ئێوارەی ئەمڕۆ له شارۆچکه‌ی ڕاعیی سه‌ر به شاری باب له نزیک سنوری تورکیا، که له‌ژێر داگیرکاریی ده‌وڵه‌تی تورکدایه، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ته‌قییه‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هاوار، له ئه‌نجامی تهقینهوهکەدا سێ چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورک و چوار کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسایه‌تیی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.
ک.ک