تورکیا سەربازی زیاتر دەنێرێتە قەتەر

تورکیاو قەتەر ئامادەکاریی دەکەن بۆ بنیاتنانی ژمارەیەکی زۆری بنکەی سەربازیی لەدەوحە، لەهەمانکاتدا ژمارەی سەربازانی تورکیا لەو وڵاتە زیاد بووە.


ڕۆژنامەی 'حورییەت'ی تورکی ڕایگەیاند، کە تورکیا و قەتەر ئامادەکاریی دەکەن بۆ بنیاتنانی ژمارەیەکی زۆری بنکەی سەربازیی لە دەوحەی پایتەخت، بۆ ئەمەش تورکیا ژمارەی سەربازانی لەو وڵاتە زیاد کردووە.

ئەو ڕۆژنامەیە نوسیویەتی:''قەتەر بایەخێکی زۆر بەو بارەگا سەربازییانە دەدات، باس لەوە دەکرێت لە پایزدا بەئاهەنگێکی گەورە ئەو بارەگایانە دەکرێتەوە''.

ڕۆژنامەکە، دەستنیشانی کرد کە سوپای تورکیا لە بنکەی سەربازیی تارق بن زەید جێگیردەبن، لەکاتێکدا، کە سوپای تورک لەساڵی ٢٠١٥-ەوە لەو وڵاتە بڵاوەیان پێکراوە.

ش.ف