تورکیا، لە ٢٤ کاتژمێردا ٧٩ کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە

بەپێی ئامارێکی حکومەتی تورکیا لە بارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ هەزار و ٤٥٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو ئامارە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووەدا ٢ هەزار و ٤٥٦ کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکە بوون و هاوکات ٧٩ کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

کۆی ژمارەی تووشبووان لە تورکیا گەیشتووەتە ١٨ هەزار و ١٥٨ کەس و ژمارەی ئەوانەی گیانیشیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٣٥٦ کەس.

کۆجا نووسیویەتی:"ئەوەی سەرنجی دەدەین، ئەوەیە کە ٨٢٪ ی ئەو نەخۆشانەی گیانلەدەست دەدەن، تەمەنیان لە سەرووی ٦٠ ساڵیەوەیە.

لەلایەکی دیکەوە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ئاشکرای دەکەن، حکومەتی تورکیا ڕاستیەکان لە بارەی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسەکە دەشارنەوە.

د.ع