توڕەیی زەیتون تەقینەوەکەی جەرابلوس-ی گرتەئەستۆ

لە شارەدێی خەندورا لە ڕۆژئاوای جەرابلوس، تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی ئیستیخباراتی سوپای تورک و چوار چەتە کوژران و ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی گرتەئەستۆ.


ئێوارەی دوێنێ لە شارەدێی خەندورا لە ڕۆژئاوای جەربلوس، تەقینەوەیەک ڕوویدا، تەقینەوەکە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بوو.

لە تەقینەوەکەدا سەربازانی سوپای تورک و چەتەکانی جەبهەی شام، کە سەربە سوپای تورکن، کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا چوار چەتە و چوار ئەندامی ئیستیخباراتی سوپای تورک کوژران.

ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی گرتەئەستۆ و ئاماژەی بەوە کرد، تەقینەوەکە هاوکاتی تەقینەوەکەی عەفرین بووە، کە لەوێش ٢٥ چەتە و سەربازی سوپای تورک کوژران.

توڕەیی زەیتون باسی لەوەش کردوە، کە چالاکییەکانیان لە دژی داگیرکاریی سوپای تورک و چەتەکان بەردەوام دەبێت.

ک.ک