تەرمی فۆتۆگرافەرێک دۆزرایەوە

تەرمی فۆتۆگرافەرێکی عێراقی لە شاری بەغدا دۆزرایەوە کە بە فیشەک کوژراوە و کاری بۆ کەناڵێکی ئەمریکی لە بەغدا کردووە.


دەزگا ڕاگەیاندنە عێراقییەکان بڵاویانکردوەتەوە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیس تەرمی فۆتۆگرافەرێکی کەناڵی "الحرە عیراق"ـیان بەناوی سامر عەلی لەسەر ڕێگایەکی گشتی رۆژهەڵاتی بەغدا دۆزیوەتەوە.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەو فۆتۆگرافەرە کوژراوە و فیشەک نراوە بە سەرییەوە، تا ئێستاش لیێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و هۆکاری کوشتنەکەی دیارنییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی ناوەندی عێراقی بۆ پاڵپشتی ئازادیی ڕادەربڕین، لە ساڵی ٢٠١٨ دا، ٢٢٠ پێشێلکاریی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان لە عێراقدا ئەنجامدراوە، هەروەها ١٥٠ ڕۆژنامەنووسیش لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

 

ش.ف