تەشەیەگە لە کەناراوەکانی دەریای ڕەش چالاکیی ئەنجامدا

فەرماندەیی هاوبەشی تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتنی گەلان-تەشەیەگە ڕایگەیاندووە، کە گەریلاکانی تەشەیەگە لە گوموشهانە و گیرەسوونی نزیک دەریای ڕەش چالاکییان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە چوار سەرباز کوژراون و ژمارەیەکیش بریندرابوون.


ئەمڕۆ، فەرماندەیی هاوبەشی تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتنی گەلان-تەشەیەگە، لە بارەی چالاکیی گەریلاکانیان لە گیرەسوون و گوموشهانەی کەناراوەکانی دەریای ڕەش، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزەکانی تەشەیەگە ڕۆژی ٧ی تەمووز لە شارۆچکەی کورتونی سەربە گوموشهانە لەدژی هێزێکی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامداوە، لەو چالاکییەدا ژمارەیەک سەربازی دوژمن کوژراون و برینداربوون.

لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: سوپای تورک ڕۆژی ٨ی تەموز لە شارۆچکەی گوجەی سەربە گیرەسوون ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، دوێنێ کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی لەدژی ئەو ئۆپەراسیۆنە چالاکییەک ئەنجامدر، لە ئەنجامیدا چوار سەرباز کوژران و دوانی دیکەش برینداربوون.

ب.ل