تەقینەوەیەک لە تەبقا ڕوویدا

لە شارۆچکەی تەبقا-ی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆمبێک بە پاسێکدا تەقییەوە و تێیدا دوو کەس بریندار بوون.


شەوی ڕابردوو لەگۆڕەپانی عەهدان، لە تەبقا و لەکاتی تێپەڕینی پاسێکی هاوڵاتیاندا بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە، لەو تەقینەوەیەدا دوو هاوڵاتی بریندار بوون و زیانی ماددیش بە دەورووبەری شوێنی تەقینەوەکە گەیشت.

بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش دەستبەجێ چوونەتە شوێنی تەقینەوەکە و ڕێوشوێنی ئەمنیی بەرفراوانیان گرتووەتەبەر و لێکۆڵینەوەیان لەبارەی تەقینەوەکەوە دەستپێکردووە.

د.ع