تەقینەوەیەک لە عەزاز دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

عەزاز، کە لەژێر داگیرکەریی دەوڵەتی تورکدایە تەقینەوەیەکی گەورە تیایدا ڕوویدا، ڕاگەیەندرا، بە لانیکەمەوە لەو تەقینەوەیەدا ١٦ کەس کوژراون و ٣٣ کەسی تریش بریندار بوون.


شەوی ڕابردوو، لە شارۆچکەی عەزاز-ی سەر بە پارێزگای حەلەب، کە لەژێر داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدایە، تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا، لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکەوە زانیاریی ڕوون بڵاونەکراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان لە تەقینەوەکەدا بەلانیکەمەوە ١٦ کەس کوژراون و ٣٣ کەسی تریش بریندار بوون.

ش.ف