تەقینەوەیەک لە کەربەلا ڕوویدا، کوژراو بریندار هەیە

تەقینەوەیەک لەنزیک دەروازەی پارێزگای کەربەلا ڕوویدا، بەپێ ی ئەو ئامارانەی ڕاگەیەندراون، تەقینەوەکە ١٢ کوژراو ٥ برینداری لێکەوتۆتەوە.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، تەقینەوەیەک لە بازگەیەکی نزیک دەروازەی شاری کەربەلا ڕوویداوە، و تاکو ئێستاش کوژرانی ١٢کەس و برینداربوونی ٥ کەس پشتڕاستکراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقینەوەکە لە ڕێگای دانانی بۆمبەوە لەنێو پاسێکی نەفەرهەڵگر دانراوەو پاشان تەقێندراوەتەوە.

دوای تەقینەوەکەش، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و تەرمی قوربانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون.

ب.ش