تەقینەوەیەک ١٣ کەسی کردە قوربانی

لە شارۆچکەی قائیم تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و ١٢ کەسیش بریندار بوون، کە چواریان پۆلیسن.


بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی قائیم سەربە پارێزگای ئەنبار، تەقینەوەیەک ڕوویدا و ١٣ کەسی کردە قوربانی.

ناوەندی ئەمنی عێراق ڕایگەیاندوە: تەقینەوەکە بە بارهەڵگرێکی بچوکی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژراوە و چوار پۆلیس و هەشت هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.

ناوەندی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، تەقینەوەکە لەناو بازاڕی شارۆچکەکە ئەنجام دراوە و زیانێکی زۆری مادی بەدواوە بووە.

 

ک.ک