تەقینەوە لە کۆگایەکی تەقەمەنی سوپای تورک لەسەر سنوور ڕوویدا

چەند تەقینەوەیەک کۆگایەکی تەقەمەنی سوپای تورکی لەسەر سنووری سوریا، لە نزیک شاری ڕیحانلیی هەژاند.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوە لە کۆگایەکی تەقەمەنی سوپای تورک لەسەر سنووری سوریا لە پارێزگای ختای ڕوویدا و دەنگی چەندین تەقینەوەیەکی یەک لە دوای یەک شاری ڕیحانلیی هەژاند.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان ماڵەکانی ئەو ناوچەیە چوڵکراون، بەڵام تا ئێستا زیانەکان و هۆکاری ئەو تەقینەوانە نەزانراوە.

ک.س