تەندروستی عێراق ڕەتیدەکاتەوە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمارکرابێت

دوای ئەوەی لە چەند میدیایەکدا ئەوە بڵاوکرایەوە، کە ئەنفلۆنزای باڵندە لە عێراقدا تۆمار کراوە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە.


دەربارەی دەنگۆی تۆمارکردنی ئەنفلۆنزای باڵندە لە عێراقدا، سەیف بدێری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

سەیف بدێری ڕایگەیاند: هەموو ئەو پڕوپاگەندانە ڕەتدەكەینەوە، كە گوایە لە بەسڕە حاڵەتی ئەنفلۆنزای باڵندە تۆماركراوە، لە ئێستادا لە هیچ شارێكی عێراق هیچ حاڵەتێك تۆمارنەكراوە، هەر حاڵەتێك هەبێت ئێمە خۆمان ڕایدەگەیەنین.

س.ح