جارێکیتر بە مووشەک هێرشکرایەوە سەر ناوچەی سەوزی بەغداد

جارێکیتر ناوچەی سەوزی بەغدا بە ئاڕاستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بە مووشەک هێرشیکرایە سەر.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتەوە بەر هێرشی چەند مووشەکێکی کاتیۆشاو دوابەدوای هێرشەکەش دوو گولەی ئاگادارکردنەوە "تەڵقە تەنوورە" بۆ شوێنی هێرشەکە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەکە تەقێنران.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، مووشەکەکان لە بەشی ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدراون بە دیاریکراوی ناوچەی زیونەی شارەکە و ناوچەی نەهزە، چەند سەرچاوەیەکیش باس لە سێ مووشەک دەکەن.

میدیا عێراقییەکان باسیان لەوە کردووە، دوابەدوای هێرشەکە، بۆماوەی نیو کاتژمێریش کارەبای ناوچەکە کوژێنراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا باس لە زیانەکانی هێرشەکە نەکراوەو دەزگا ئەمنیەکان بەفەرمی لێدوانیان لەبارەی هێرشەکەوە نەداوە.

س.ح