جارێکی دیکە ڕێگە بە دیداری ئۆجالان نەدرا

جارێکی دیکە و بۆ جاری ٨٠٧مین داواکاریی پارێزه‌رانی ئۆجالان به ‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمراڵی ڕه‌تکرایه‌وه‌.


پارێزه‌ران ئیبراهیم بیلمه‌ز، سه‌ربای کۆکلوو، مه‌زڵووم دینچ و ڕازیه‌ توورگووت، به ‌مه‌به‌ستی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان دوێنێ بۆ جاری ٨٠٧‌مین له‌ سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی شاری بوورسا داواکارییه‌کیان پێشکه‌ش کرد.

بەڵام ئه‌مڕۆ داواکاری گشتیی دیسان داواکارییه‌که‌ی پارێزه‌رانی ڕه‌تکرده‌وه‌ و ڕێگە بە دیداری ئۆجالان نەدرا.

لە ساڵی ٢٠١١وە ڕێگە بە پارێزەرانی ئۆجالان نەدراوە سەردانی ئیمرالی بکەن و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.


ک.ک