جارێکی دیکە ڕێگە بە دیدار لەگەڵ ئۆجالان نەدرا

پارێزه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به‌ ئۆجالان بکه‌وێت، بۆ جاری ٧٨٩مین داواکارییه‌کیان پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی شاری بوورسا کرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواکارییه‌که‌یان ڕه‌تکرایه‌وه‌.


ئیبراهیم بیلمه‌ز، جه‌نگیز یوره‌کلی، فائیک ئۆزگور ئه‌رۆل و نه‌ورۆز ئوویسال پارێزه‌رانی ئۆجالان، ئەمڕۆ به ‌مه‌به‌ستی دیداری ئۆجالان، بۆ جاری ٧٨٩مین داواکارییان پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی بوورسا کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ وەڵامی پارێزەران درایەوە و ئه‌م جاره‌ش داواکارییه‌که‌یان ڕه‌تکرایه‌وه‌ و ڕێگەیان پێنەدرا بچنە ئیمرالی و ئۆجالان ببینن.

له‌ ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١وه‌ به‌ بیانووی جۆراوجۆر ڕێگری له‌ چاوپێکه‌وتنی پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجالان ده‌کرێت و لەو کاتەوە تا ئێستا ٧٨٩ جار داواکاریی پارێزەران بۆ بینینی ئۆجالان ڕەتکراوەتەوە.

ک.ک