جواد زەریف لەگەڵ ئەسەد کۆبووە و ئەمڕۆش دەچێتە تورکیا

محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە دیمەشق لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆبووە ، بڕیارە ئەمڕۆش سەردانی تورکیا بکات و دۆخی ئدلیب و حەڵەب لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاووتوێ بکات.


ئێوارەی دوێنێ، بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا، لە بارەگای خۆی لە دیمەشق پێشوازی لە محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و لەگەڵیدا کۆبوەوە.

لە کۆبونەوە کەدا هەڕەشەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی بەرەی نوسرە بۆ سەر خەڵکی ئدلیب و حەڵەب گفتوگۆیان لە بارەوە کراو هەروەها پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێکەوتنی ئاستانا قسەیان لە سەرکرا.

بڕیاریشە ئەمڕۆ جواد زەریف، سەردانی تورکیا بکات و دۆخی ئدلیب و حەڵەب و چەند پرسێکی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاووتوێ بکات.

ک.س