حه‌شدی شه‌عبی که‌سێکی  لە شوێنی ئەبوومەهدی موهه‌ندیس دانا

دەستەی حەشدی شەعبی، کەسێکی لە شوێنی ئەبوو مەهدی موهەندیس دانا، کە لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا لە بەغدا کوژرا.


ئەمڕۆ لەلایەن دەستەی حەشدی شەعبییەوە، عەبدولعەزیز ئه‌بووفه‌ده‌ک مه‌حمه‌داوی وه‌ک جێگری سه‌رۆکی دەستەکە دانرا، کە پیشتر لەلایەن ئەبوومەهدی موهەندیسەوە بەڕێوەدەبرا.

دوای دەستنیشانکردنی ئەبووفەدەک لەلایەن دەستەکەوە، دەبێت له‌ ڕۆژانی داهاتوودا فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراقەوە فه‌رمانی دامه‌زراندنی بۆ دەربچێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی ٣ی مانگی ١ی ئەمساڵ، لە هێرشێكی موشەكیی فڕۆكەكانی ئەمریكا بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێل لە نزیك فرۆكەخانەی بەغدا، هەریەك لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبوومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كوژران.

س.ح