حەسەن ڕوحانی گفتوگۆی دووقۆڵی لەگەڵ واشنتۆن ڕەتکردەوە

حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: سەبارەت بە گفتوگۆکانی دووقۆڵی لەگەڵ ئەمریکا، هەمیشە وەڵاممان نەرێنیە.


لەکۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەیدا، ڕوحانی ڕایگەیاند:" نە ئێستا و نە لە داهاتوو گفتوگۆی دووقۆڵی لەگەڵ ئەمریکا ناکەین و چەندین لایەن هەن کە پێشنیاری گفتوگۆیان لەلایەن ئەمریکاوە پێمان داوە بەڵام ئێمە ڕەتی دەکەینەوە".

ڕوحانی ئەوەشی وتووە:" ئەگەر ئەمریکا سەرجەم سزاکانی سەر ئێران هەڵگرێت، ئەگەری هەیە ئێمە بەشداری گفتوگۆکانی هاوپەیمانی ئەتۆمی ٢٠١٥ ببین".

لەماوەی ڕابردووشدا، دۆنالد ترامب سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری کۆبوونەوەی بێ مەرجی بە دەسەڵاتدارانی ئێران دابوو.

ب.ش