حەکیم: کێشەکانی هەولێر و بەغدا هەڕەشە لە یەکپارچەیی عێراق دەکات

عەمار حەکیم، بەردەوامیی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق ناودەبات و بەپێویستی دەزانێت چارەسەر بکرێن.


عەمار حەکیم، ڕابەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی ئەمڕۆ لە وتاری نوێژی جەژندا، تیشکی خستە سەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

حەکیم، ڕایگەیاند: دەبێت لە ماوەی داهاتوودا حکومەتەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانیان ڕێکبخەنەوە و کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

عەمار حەکیم، هۆشدارییشیداو لە تەقینەوەی دۆخەکە ئەگەر بێتو کێشەکانی هەردوولا چارەسەر نەکرێن و بە هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی خاکی عیراق ناوی برد.

 

ش.ف