خانەوادەکان بۆ سەردانی ئیمڕالی داواکاریان پێشکەشکرد

خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ خزمەکانیان ئەنجامبدەن سەردانی داواکاری کۆماری بورسایان کرد


محەمەد ئۆجالان، برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مازلۆم دینچ، بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماری بورسایان کرد.

هەروەها ئەمین کۆناری برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات ییڵدرم برای حامیلی ییڵدرم و مەلیحە چەتین و کچەکەی ئەیلەم چەتین خوشک و خۆشکەزای وەیسی ئاکتاشیش لەڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە داوای چاوپێکەوتنیان کرد.

لە ١٢-٨- ٢٠١٩ەوە ڕێگە بە خانەوادە و پارێزەران نادرێت سەردانی ئیمڕالی بکەن.

د.ع