خانەوادەی ئۆجالان داواکارییان بۆ دیدار پێشکەش کرد

خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانی دیکە لە زیندانی ئیمرالی، بۆ ئەوەی لە جەژنی ڕەمەزان چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاریان بکەن، سەردانی داواکاریی گشتی کۆماری بورسایان کرد.


بەیانی ئەمڕۆ خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی، بە مەبستی چاوپێکەوتن لەگەڵ گیراوان سەردانی داواکاریی گشتی کۆماری بورسایان کرد.

جگە لە عەبدوڵا ئۆجالان، کەسوکاری زیندانیانی دیکەی زیندانی ئیمرالی، حامیلی یڵدرم، عومەر خێری کۆنار و وەیسی ئاکتاش، لە ڕێگەی پارێزەرانیانەوە سەردانی داواکاریی گشتی کۆماری بورسایان کردووە، بۆ ئەوەی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە چاویان بە کەسەکانیان بکەویت.

س.ح